كلۆب لەبارەی وەرزی كڕین‌و فرۆشتنی یاریزانانەوە چی دەڵێت؟

وەرزش

23/01/2021‌ 224 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یۆرهن كلۆبی ئەڵمانی‌و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی، دانی بەوەدا ناكە داوای لەبەرپرسانی یانەكە كردوە كە چەند گرێبەستێك لەگەڵ چەند یاریزانێكی نوێ ئەنجامبدەن.

لەم وەرزەدا، یاریزانانی لبڤەرپول بەشێوەیەكی بەربڵاو توشی پێكان بون، یانەكە پێویستی بەچەند یاریزانێكی نوێیە، بەتایبەتی لەهێڵی بەرگری‌و پاش پێكانی ڤان دایك‌و گۆ گۆمێز.

یۆرهن كلۆب لەدیدارێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی:"داوای چەند یاریزانێكم كردوە، بەڵام بەرپرسانی یانەكە ئەوەیان نەویستوە، منیش ئامادەنیم وەكو منداڵ بگریم، دواجار من بەرپرس نیم لەیانەكە".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ