كۆمپانیایەكی ئەوروپی ئۆتۆمبێلێكی ناوازە بەرهەمدەهێنێێت

هەمەڕەنگ

23/01/2021‌ 129 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای Seatی ئەوروپی لەدوساڵی ڕابردوودا چەند جۆرێكی ئۆتۆمبێلی ناوازەی بەرهەمهێناوە، لەمساڵدا كۆمپانیاكە بەنیازە ئۆتۆمبێلێكی كروز ڕابگەیەنێت كە تەحەدای ئۆتۆمبێلی Kodiaqی كۆمپانیای سكۆدا دەكات.

ئۆتۆمبێلەكە چەندین تایبەتمەندی هەیە، بۆ ڕۆیشتن پێویستی بەشۆفێر نییە، دەتوانێت بەڕێگا سەخت‌و دژوارەكان بڕوات‌و دژە خلیسكە، هەستیاری نێوان تەنەكانی هەیە بۆ ئەوەی پێكدادان ڕوونەدات، كامێرای هەیەو خاوەنی ساردى‌و گەرمی‌و جوڵەی كارەبایی كوشنەكانە.

كۆمپانیاكە ئۆتۆمبێلی Tarraco بەدوو جۆر بزوێنەر ڕادەگەیەنێت، بزوێنەرێكیان جۆری TSIی تۆربۆیەو كێشی 245 ئەسپی هەیە، خاوەنی گێڕێكی DSGی حەوت گێڕەو دەتوانێت لەماوەی 6 چركەدا بگات بە100 كیلۆمەتری خێرایی‌و تێكڕای 288 كیلۆمەتر ببڕێت.

هەروەها بزوێنەرەكەی تر جۆری تۆربۆی دیزڵە كە كێشی 190 ئەسپی هەیەو جۆرێكی تریان كێشی 191 ئەسپی هەیەو خاوەنی پتەوییەكی بێوێنەیە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ