ئێڵ جی وازلە بەرهەمهێنانی مۆبایل دەهێنێت

هەمەڕەنگ

23/01/2021‌ 818 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەندێك لەسەرچاوەكان ڕایانگەیاند، كۆمپانیای ئێڵ جی بەنیازە لەڕكابەرێتییەكانی بازاڕی مۆبایلە هۆشمەندەكان بێتە دەرەوە.

لەلێدوانێكدا كۆن بۆنگ سیۆك بەڕێوبەری كاربەڕێكەری كۆمپانیاكە وتویه‌تى:"كۆمپانیاكە بەنیازە بەشی بەرهەمهێنانی مۆبایل بفرۆشێت، یاخود ئەو بەشە دابخات".

سیۆك وتویه‌تى:"سێ بژاردە لەبەردەمی كۆمپانیایە، یان بەرهەمهێنانی مۆبایل تەواو كەمبكاتەوە، یاخود ئەو بەشەی پەیوەستە بەمۆبایلەوە بیفرۆشێت، یاخود وەبەرهێنانی مۆبایل ڕابگرێت".

ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه‌، "ئەو كارمەندانەی لەبەشی بەرهەمهێنانی مۆبایلدا كاردەكەن، كارەكانیان لەدەستنادەن، بەڵكو لەبەشێكی تری كۆمپانیا كاری تریان بۆ دابیندەكرێت".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ