شارپرێس:
بزوتنه‌وه‌ی گۆران رایدەگەیەنێت، پێداگرن له‌وه‌ی پێوسته ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌نجامبدرێت، به ئامانجی زامنكردنی موچه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیدان به چاكسازی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كاندا.
بەگوێرەی میدیای فەرمی گۆڕان، ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بونی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به سه‌رپه‌رشتی ژووری پەیجوری و ئه‌نجومه‌نی قه‌زا، كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ژنانی بازنه‌كانی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئاماژەبەوەشدراوە، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دواین هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئاماده‌بوان ڕونكرایه‌وه و ئه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا كه بزوتنه‌وه‌ی گۆران پێداگره له‌وه‌ی پێوسته ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌نجامبدرێت، به ئامانجی زامنكردنی موچه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیدان به چاكسازی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كاندا.
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت به‌پرسی كاره‌كانی تیمی گۆڕان له حكومه‌ت و فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پرسیار و بۆچونه‌كانیان خسته‌ڕوو، گه‌نگه‌شه‌ری بۆچونه‌كان كرا‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان درایه‌وه.
ئەوەشخراوتەڕوو، پرسی به‌ستنی كۆنفڕانسه ناوخۆییه‌كان یه‌كێكی دیكه‌بوو له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه و به‌شداربوان بۆچونه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌مواری ده‌ستوری ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌نگاوه‌كانی نوێبونه‌وه و خۆڕێكخستنه‌وه خسته‌ڕوو.