چین ئامادەیە ڕوسیا لەبازاڕى چەکدا بسڕێتەوە

مەلەفی تایبەت

30/01/2021‌ 2077 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەو ناونیشانەى سەرەوە، گۆڤارى "فۆینیە ئۆبزرینیە" ڕاپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە دەربارەى، پاشەکشەى هەناردەى چەکى ڕوسى لەبەرامبەر هەمان پشکى هاوتا چینیەکەى لەبازاڕى جیهانیدا.

لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە:"ڕاپۆرتێکى دەورى پەیمانگەى ستۆکهۆڵمى نێودەوڵەتى بۆ توێژینەوەى ئاشتى بوە مایەى تێکچون لەنێوان شیکارکارانى بازاڕى چەک لەدیسەمبەرى ڕابردوو".

بەکورتى، دۆخەکە بەلاى کۆمپانیاکانى دروستکردنى چەکەوە لەساڵى ٢٠١٩ باشبوو، بەشێوەیەک فرۆشتن بەدۆلار بەڕێژەى ٨.٥%دا بەبەراورد بەساڵى ڕابردوو گەشەیکردبوو، هەرچى کۆمپانیا ئەمریکیەکان بوو لەنمونەى لۆکهید مارتین، بۆینگ، نارسروپ گرومان، ڕاسیۆن‌و جێنراڵ دینامیکس؛ لەسەرەوەى لیستەکەدابون.

بەشێوەیەکى گشتیى لەساڵى ٢٠١٩دا، بەهاى بازاڕى چەکى جیهانى بەتەواوەتى نزیکەى ٣٦١ ملیار دۆلار بوو، زیاتر لە٤٥%ى بۆ پێنج زەبەلاحە ئەمریکیەکە بوو.

سەرەڕاى ئەو سەرکەوتنە لەبەرچاوەى پیشەسازى سەربازى ئەمریکى بەدەستیهێنا، کەچى دەستکەوتەکانى چین لەم بوارەدا مایەى نیگەرانیە، بەوەى چوار کۆمپانیاى چینی لەیەک کاتدا چونە نێو لیستى گەورەترین ٢٥ کۆمپانیاکەى جیهان.

بەگشتى، پیشەسازى دروستکردنى چەکى چین توانیان ١٦% سەرجەم داواکارى سەربازى جیهانى پڕبکەنەوە، دیارە چین توشى نیگەرانى نەدەبوو ئەگەر هاتباو هەبونى مۆسکۆ لەلیستى یەکەمى ٢٥ کۆمپانیاکەى جیهان بەڕێژەى سێیەک کەمى نەکردایە لەساڵى ٢٠١٩دا. 

لەکۆتاییدا دەبینین، ڕوسیا ڕێژەیەکى ئاسایى (٣.٩%)ى خەرجیەکانى دارایى پیشەسازى سەربازى چەکى هەیە، کەچى چین پلەى پێنجەمى لەڕوى هەناردەى سەربازیەوە داگیرکردوە، واتە پشکى شێر لەبەرهەمى کۆتایى پیشەسازى سەربازیدا، سوپاکەى خۆى بەکارى دەبات؛ ئەمەش مایەى شۆک بون نییە بۆ ڕوسیا.

بەبودجەى سەبازى ساڵانەى ٢٢٨ ملیار دۆلار بەشێوەیەکى ناوەندى، پەکین پلەى دوەم لەم پێوانەیە تۆماردەکات، بەڵام تائێستا زۆر دورە لەئەمریکا بەوەى کۆى بودجەى پیشەسازیى سەربازى دەگاتە ٦١٠ ملیار دۆلار.

تائێستاش، پیشەسازى بەرگرى ڕوسیا؛ لەگەڵ ئەوەى بودجەکەى زەبەلاح نییە، کەچى پلەى دوەمى گرتوە لەپۆلێنکردنى جیهانى بۆ هەناردەکردنى چەک، بەڵام ئاراستەیەکى خراپ هەیە کە لەبەرژەوەندى چەکى ڕوسیادا نییە؛ بەوەى ساڵانە فرۆشتنەکانى بەڕێژەى ١٠-١٢% پاشەکشەدەکات؛ کەچى چین کار لەسەر زیادکردنى هەبونى خۆى دەکات لەڕوى تەکنەلۆجى جیهانیەوە.

سه‌رچاوه‌: RT.Arabic
ئاماده‌كردنى: حیلمى ڕەسوڵ ڕەزا