ماکرۆن: پێویستە بەریتانیا لەنێوان یەکێتى ئەوروپاو ئەمریکا یەکێکیان هەڵبژێرێ

مەلەفی تایبەت

01/02/2021‌ 666 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى فەرەنسا (ئیمانویل ماکرۆن) هۆشدارى ئەوەى داوەتە بەریتانیاو حکومەتى سەرۆک وەزیران (بۆریس جۆنسن) کە پێویستە بڕیاربدات سەبارەت بەوەى کێ هاوپەیمانێتى، ئەمریکا یاخود یەکێتى ئەوروپا.

هەروەها، ماکرۆن لەدیدارێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەى (گاردیان) ئاماژەى بەوەکردوە، هیچ شتێک نییە بەناوى "هەڵگرتنى نیوە"، ناوبراو ئەم لێکچونەى بۆ هەڵوێستى بەریتانیا بەکارهێناوە لەگۆڕەپانى سیاسەتى دەرەوەیدا.
لەوبارەیەوە وتویەتى:"ئەو سیاسەتە چییە کە شانشنى یەکگرتوو دەیەوێ پەیڕەوى لێبکات؟ لەندەن ناتوانێ باشترین هاوپەیمانى ئەمریکاو هەروەها یەکێتى ئەوروپاو سەنگافورەى نوێ بێت؛ لەیەککاتدا، پێویستە یەک نمونە بۆ سیاسەتى دەرەوەى هەڵبژێرێ. 

ماکرۆن هۆشدارى ئەوەشیداوە، ئەگەربێت‌و لەندەن بڕیاریدا بەتەواوەتى ڕوەو سیاسەتى دەرەوەى ئەتڵەسى بڕوات، ئەوا یەکێتى ئەوروپا داواى ڕونکردنەوەى وردى لێدەکات سەبارەت بەنیازەکانى، چونکە لەو دۆخەدا ناتوانێ لەدژ یەکیەکانى لەگەڵ برۆکسل لەڕوى ڕێساکانى بازرگانى‌و گەیشتن بەبازاڕەکان؛ خۆى بدزێتەوە. 

شرۆڤەکارانى سیاسیش ئاماژە بەوەدەکەن، پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتۆن ڕۆڵێکى تایبەت لەسیاسیەتى دەرەوەى لەندەن دەبینێت، لەوبارەیەوە، (تیموفى بورداچیف) بەڕێوەبەرى بەرنامەیەک لەیانەى ڤالداى دەڵێت:"بەریتانیەکان پەرەیان بەهیچ نەدا، ئەوان بەهێمنى لەم هەموو ناوچەکان بەرەو ئەمریکا هەنگاو دەنێن، تەنها ئەو شوێنانە نەبێت کە دەبێتە هۆى لەدەستدانى سەروەرییان، زۆر بەسادەیى وەک لقێکى ئەمریکى تەواوو سروشتى‌و یەکانگیر لەڕوى ڕۆشنبیریەوە کاردەکەن".

تۆنى بیرکلى کە ڕاوێژکارێکى ئەوروپیە لەRail Freight Group، وایدەبینێ دواى دەرچونى لەیەکێتى ئەوروپا، ژینگەى سیاسى لەشانشینى یەکگرتودا ڕوەو ئەو ناچێت پەیوەندیەکانى لەگەڵ پاریسدا باشتربێتەوە.

تەواوکردنى دانوستانى بازرگانیش لەگەڵ یەکێتى ئەوروپادا، وایکردوە کە باشترە هەردولایان هاوپەیمانى یەکترى بن، لەهەمانکاتدا، لەندەن هەستى بەوەکردوە کە پێویستى بەنەرمى نواندن هەیە لەپەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکاندا، ئەویش لەپێناو بەدەستهێنانى ئامانجەکانیدا.

سه‌رچاوه‌: RT.Arabic
ئاماده‌كردنى: حیلمى ڕەسوڵ ڕەزا