بڵێسە جەبار فەرمان: بەهۆى ئابورى سەربەخۆوە بەرەو بەغدا گەڕینەوەو باجى زۆر دەدەین

ڤیدێۆ

09/02/2021‌ 1313 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى دەڵێت"عێراق بەگشتى لە قەیرانێکى گەورەدایەو هەرێمیش لە هەمان قەیراندایە، بەڵام کێشەکانى هەرێم دوو بەرامبەری کێشەکانى عێراق دەبن لەبەر ئەوەى دووژمنمان زۆرەو دراوسێکانیشمان هاوکار نین".
بڵێسە جەبار فەرمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند" چارەسەرکردنى کێشەکانى هەرێم ئەستەم نییە، بەلام ئیرادەیەکى راستەقینەى پێویستە، کارکردنى هەموو لایەنەکانى پێویستە بۆ ئەوەى بتوانین بەسەر قەیرانەکاندا سەر بکەوین، بەڵام ئەگەر هەر لایەنێک بیەوێت بەلایەکدا راتکێشێت ناتوانێت چارەسەری کیشەکان بکرێن".
ئاماژە بەوەش دەکات، هەرێم لە سیاسەتى سەربەخۆی ئابوریدا سەرکەوتوو نەبوو، ئەمەش وایکرد کە هەرێم بەرەو عێراق بگەڕێتەوە کە باجى زۆر دەدات.
سەبارەت بە کێشەکانی ژنانیش لە هەرێمى کوردستان و عێراق، بڵێسە جەبار فەرمان پێیوایە بەربەستى سەرەکى لەبەردەم مافەکان ژنان ژن خۆیەتى، چونکە پێیوایە تا ژن لەناخى خۆیدا ئازاد نەبێت ناتوانێت باس لە ئازادی خۆی بکات.