شارپرێس:
كۆمپانیایه‌كى توركى ئه‌مرۆ 50 فارگۆنى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى ڕاده‌ستى كۆمپانیاى هێڵى ئاسنى عێراق كردوو عێراق له‌به‌رنامه‌یدایه له‌مه‌ودوا له‌برى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت به‌ته‌نكه‌ر و به‌كارهێنانى شه‌قام نه‌وت به شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ڕێگه‌ى هێڵى ئاسنیه‌وه بگوازێته‌وه.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌مه‌ڕاسیمێكدا له توركیا 50 فارگۆنى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت ڕاده‌ستى كۆمپانیاى هێڵى ئاسنى عێراق كرا‌و فارگۆنه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى توركى دروستكراون و بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ 50 فارگۆنى تر ڕاده‌ستى كۆمپانیاى هێڵى ئاسنى عێراقى بكرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌وگرێبه‌سته‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیا توركیه‌كه كراوه بۆ دروستكردنى فارگۆنه‌كان ده‌بێت تا كۆتاى ساڵى 2022 سه‌رجه‌م فارگۆنه‌كان ته‌واو بكرێت كه‌ژماره‌یان 400 فارگۆنى گواستنه‌وه‌ى نه‌وته.
ئ.ق