نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزی

ئابوری

14/02/2021‌ 471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزینى بەخۆیەوە بینى نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت گەیشتە ٦٣ دۆلار.

ئەمرۆ یەک شەممە نرخی نەوتی خاو تا ڕادەیەک دابەزینی بە خۆیەوە بینی بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٢ دۆلار و ٤٣ سەنتە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکا بە ٥٩ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بەهۆى کەمبوونەوەى کاریگەرییەکانى ڤایرۆسى کۆرۆناو چالاکبوونەوەى جموجۆڵە بازرگانى و پیشەسازی و ئابورییەکانى دیکە لە جیهاندا نرخى نەوتیش بەرزبوونەوەى بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەت لەم دوومانگەى ساڵى ٢٠٢١ دا کە نرخى نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بووە.

س.هـ