شارپرێس:
هه‌رێمى كوردستان له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌وتدا مێژویه‌كى دێرینی نییه، به‌ڵام به‌گه‌ڕانێكى سه‌ره‌تایی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت زۆرترین قسه‌و باس له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه له‌هه‌رێمى كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش له‌سه‌ر نه‌وتى هه‌رێم كراوه.
له‌كاتى ده‌رهێنان‌و هه‌نارده‌كردنى نه‌وت هه‌میشه ئه‌وه به‌گوێى هاوڵاتى ده‌درا، هه‌ژار له‌كوردستان نامێنێت، هه‌موان مانگانه بڕێك له‌داهاتى نه‌وت وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌م وته‌یه ئاوه‌ژوو بوه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌ك هاوڵاتى ئاسایی نه‌یتوانى له‌داهاتى نه‌وتى هه‌رێم سودمه‌ندبێت، به‌ڵكو حكومه‌ت نه‌یتوانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانیشى بدات.
حكومه‌ت سیاسیه‌تى هه‌ر ڕۆژه‌و قسه‌یه‌ك له‌باره‌ى نه‌وت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان په‌یڕه‌وده‌كات، ئه‌وه‌تا له‌سه‌ره‌تاداو به‌رله‌ده‌رهێنانى نه‌وت وتى نه‌وت ده‌كه‌ینه چراى خۆش گوزه‌رانى.
نه‌وت دۆزرایەوه‌و دەرهێنرا، به‌بۆرى هه‌نارده‌كرا، نرخى نه‌وت دابه‌زى، به‌ڵام حكومه‌ت له‌ساڵى 2014 له‌سه‌ر زارى ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان وتى: له‌ساڵى 2016 هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌كه‌ینه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل‌و چه‌ند نرخ دابه‌زێت به‌زیادكردنى هه‌نارده‌كردن قه‌ره‌بوى ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ر له‌وساڵه‌دا بێوار خەنسی ڕاوێژكاری سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕایگه‌یاند، "ساڵى 2020 هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نینه دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه‌و خۆشگوزه‌رانى ته‌واو ئه‌وكاته‌یه، به‌ڵام كارگه‌یشته ڕاده‌یه‌ك لەوساڵەدا کە خەنسی باسی دەکرد فه‌رمانبه‌رانی حکومەت ته‌نها سێ موچه‌ى ته‌واوو له19% موچه‌یه‌كیان وه‌رگرتوه".
نرخى نه‌وت له‌ساڵى 2014 به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو ڕ‌وى له‌دابه‌زین كرد حكومه‌تى هه‌رێم پاشه‌كه‌وتى موچه‌ى ده‌ستپێكرد، نێچپیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند، پاشه‌كه‌وت له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن‌و له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت پاشه‌كه‌وت لاده‌به‌ن، نرخى نه‌وت گه‌یشته سه‌رو 60 دۆلار تابه‌غدا مانگانه بڕه‌پاره‌یه‌كى نه‌دایه هه‌رێم حكومه‌ت نه‌یتوانى پاشه‌كه‌وت هه‌ڵبگرێت‌و موچه به‌ته‌واوى بدات.
ئاشتى هه‌ورامى وته‌یه‌كى هه‌یه کە له‌ناو هاوڵاتیاندا بەوتەیەکی بەناوبانگ ناسراوە كه ده‌ڵێت: نه‌وت بگاته 100 دۆلاریش موچه هه‌ر وه‌ك خۆى ده‌بێت.
له‌كاتى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌جیهان، نرخى نه‌وت دابه‌زى حكومه‌تى هه‌رێم مۆدێلێكى نوێى له‌پێدانى موچه هێنایه ئاراوه ئه‌ویش پێى ده‌ڵێت ته‌مویلى موچه بۆ هه‌ر مانگێك‌و بڕێك له‌موچه ده‌بڕێت‌و هیچ پابه‌ندیه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌كه بۆ فه‌رمانبه‌ران ناخاته ئەستۆی خۆى، ئه‌م بڕیارە کاتێک درا نرخى نه‌وت كه‌متر له20 دۆلاربوو، ئێستا نرخى نه‌وت سه‌رو 60 دۆلاره‌و به‌هه‌مان میكانیزم‌و به‌لێبڕین موچه ده‌درێت.
لەکاتێکدا ئەگەر بەشێوەیەکی سانا‌و ساکار حسابی بکەین حکومەت لەو مانگەدا لەنەوتی بە٢٠ دۆلار فرۆشتوە لەگەڵ ئەم مانگەی کە نرخەکەی بۆ سەرو ٦٠ دۆلار بەرزبۆتەوە بڕی ٥٥٢ ملیۆن دۆلاری مانگانە جیاوازیی فرۆشی نەوتە لەنێوان ئەو دوو مانگەدا، ٥٥٢ ملیۆن دۆلار بەنرخی ئێستای بانکی ناوەندی واتە ٨٠٠ ملیار‌و ٤٠٠ ملیۆن دینار، واتە تەنها زیادەی نرخی فرۆشی نەوت دەکاتە نزیکەی کۆی موچەی فەرمانبەرانی حکومەت.
فەرمانبەران‌و چاودێران هیچ دڵخۆش نین بەبەرزبونەوەی نرخی نەوت، چونکە دەزانن بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەسایەی ئەم سیاسەتەی کە حکومەتی هەرێم پەیڕەویدەکات هیچ جیاوازییەک دروستناکات لەژیانی ئەواندا، موچە هەروەک چەند مانگی ڕابردوو دەمێنیتەوەو حکومەت لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەستکاری موچە ناکات، وەک دەوترێت کاتێک نرخی نەو دادەبەزێت ڕاستەوخۆ ئەمانیش داهاتی هاوڵاتیان کەمدەکەنەوە، بەڵام هەر بەرزبونەوەیەک لەنرخی نەوت نابێتە هۆی بەرزبونەوەی داهاتی مانگەنەی هاوڵاتیانی هەرێم‌و فەرمانبەران، چونکە حکومەت سیاسەتی برسیکردنی هاوڵاتیەکانی گرتۆتە بەر.