ئەمریکا نزیکە لەوەى حزبى سێیەمى تێدا بێتە کایەوە

جیهان

15/02/2021‌ 1309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زیاتر لە ١٢٠ بەرپرسى پێشوى ئەمریکا گفتوگۆ لەبارەى دامەزراندنى حزبێکى نوێوە دەکەن، ئەمەش وەک کاردانەوەیەکە سەبارەت بەقەبارەى حزبى کۆمارى‌و بەرهەڵستکاریى تره‌مپ‌و هەوڵەکانى بۆ وێرانکردنى بچوککردنەوەى دیموکراتیەتى ئەمریکى.

بەگوێرەى ئاژانسى ڕۆیته‌رز، بەشداربوانى کۆبونەوەکە داوای ئەوەیانکردوە بگەڕێنەوەسەر بەهاى "پارێزگارى مەبدەئی" کە دەڵێن تره‌مپ بنەماکانى پێشێلکردوە، ئەویش خۆى لەپابەندبون بەدەستورو سەروەرى یاسادا دەبینێتەوە.

دواى کۆبونەوەکە، بەرهەڵستکارانى تره‌مپ دوو بژاردەیان وەک ئەگەر داناوە بۆ هەنگاوەکانى دواتریان، یەکەمیان پەیوەستە بەدامەزراندنى حزبێکى نوێ لەڕاستڕەوى مامناوەند، بەناوى حزبى نەزاهە یان ڕاستڕەوى مامناوەند، دوەمیشیان خۆى لەپێکهێنانى فراکسیۆنێکى سیاسى دەبینێتەوە لەناو حزبى کۆماری یاخودا دەرەوەى ئەو حزبە، چاوخشاندنەوەش بۆ ناوى "کۆماریەکانى ڕاسترەوى مامناوەند" بەردەوامە.

لەوبارەیەوە، (ڤیدۆر لۆکیانۆڤ) بەڕێوەبەرى زاسنتى یانەى ڤاڵداى نێودەوڵەتى بۆ گفتوگۆ  دەپرسێ؟ ئەگەربێت‌و ڕکابەرکانى سەرۆکى پێشوو بتوانن کێشى پێویست بەدەستبهێنن لەپێکهێنانى حزبێکى نوێدا: دیارە ئەم پرسیارە تاڕادەیەک جێگاى مشتومڕە بەوەى کۆى سیستەمەکە توانیویەتى سەربکەوێ بەسەر هەوڵەکان بۆ وێرانکردنى، لەبەرئەوە زۆرکەس گومانیان هەیە لەڕوى بنەماوە ئەمە لەئەمریکادا ڕوبدات.

لەژێر ڕۆشنایى پێشینە مێژوییەکان، دەکرێ تێگەیشتن بۆ ئەم گومانە هەبێت، بەڵام لەکاتى ئێستادا، دۆخى وڵاتەکە بەشێوەیەکى زۆر ناوازەیە.

بەبۆچونى لۆکیانۆڤ، تێبینى ئەوەدەکرێت دابەشبون لەدوو حزبە سەرەکیەکه‌ى ئەمریکا ڕویدابێت، ئەوانیش بۆ باڵێکى ڕادیکاڵى قوڵترو ئەوى تریان مامناوەند، ئەم پرۆسەیە، پەیوەندى بەسەرکردەى لەنمونەى تره‌مپەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەبنیادى کۆمەڵگەو بەرژەوەندیەکانیەوە هەیە.

سه‌رچاوه‌: RT.Arabic
ئاماده‌كردنى: حیلمى ڕەسوڵ ڕەزا