شارپرێس:
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد و گه‌یشته سه‌روو 63 دۆلار.
بۆیه‌كه‌مجار له‌دوای یه‌ك ساڵ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ 63 دۆلار و 27 سه‌نت به‌رزبوه‌وه، به‌وه‌ش به ڕێژه‌ی 1.31٪ به‌هاكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ته‌كساس گه‌یشته 60 دولار و دوو سه‌نت، به‌وه‌ش به‌ڕێژه‌ی 1.4% به‌هاكه‌ی به‌رزبوه‌وه.
سوككردنی ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كانی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنا له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان و هێشتنه‌وه‌ی بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی وڵاتانی ئۆپیك، ڕۆڵی هه‌بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.