ھەفتەی داھاتوو نیوەی شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرج دەکرێت

کوردستان

17/02/2021‌ 683 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى رۆژی چوارشەممە بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراقەوە کرد، بەمەبەستی بە دواداچوون بۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان، ئەوەش پاش ئەوەی کە چەندین جار لە رێگەی دیدار و بە نووسراوی فەرمی داوایان لە وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوەی شایستە داراییەکان خەرج بکرێن و دواجاریش قسەکردن بوو لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ خەرج کردنی ئەو پارایە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە، بەھۆی ئەو بارودۆخە داراییەی کە وڵات تووشی بووە و بەھۆی زۆری بڕی پارەکەوە لە ئێستادا ناتوانرێت ھەموو پارەکە خەرج بکرێت، بۆیە بڕیار دراوە نیوەی پارەکە خەرج بکرێت کە بڕی 286 ملیار دینارە.

حەداد ئاماژەی دەشڵێت، بڕیارە سبەی پێنج شەممە کۆبوونەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دانەوێڵەکان لە شاری بەغدا لە گەڵ بەڕێوەبەری لقەکان بەتایبەت پارێزگاکانی ھەرێمی ئەنجام ئەنجام بدرێت بۆ پێشکەش کردنی لیستەکان و دیاریکردنی رێژەی پارە و چۆنییەتی خەرجکردنی پارەکان بەسەر جوتیاراندا.

هەروەها علا جبوری رایگەیاندوە، چاوەڕوان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو چەکەکان بەسەر لقەکاندا دابەش بکرێن بۆ ئەوەی جوتیاران وەری بگرن.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر بەدواداچوون بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران تاوەکو تەواوی پارەکە بۆ جوتیاران خەرج دەکرێت و ھەوڵی جدیش دەدەن بۆ ئەوەی لە زوترین کاتدا ئەو بڕە پارەیەی دیکەش کە ماوە خەرج بکرێت.

س.هــ