داهاتی یه‌ك مانگ فرۆشی نه‌وتی عێراق له‌ پێنج ملیار دۆلار نزیكده‌بێته‌وه‌

عیراق

18/02/2021‌ 435 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری هه‌نارده‌ و داهاتی مانگی كانونی دووه‌می نه‌وتی عێراقی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرایكرد، مانگی كانونی دووه‌م 88 ملیۆن و 922 هه‌زار 697 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، داهاتی نه‌وت له‌مانگی كانونی دووه‌مدا گه‌یشتووه‌ته‌ چوار ملیار و 765 ملیۆن دۆلار.

وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌شڵێت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌و مانگه‌دا به‌زیاتر له‌ 53 دۆلار فرۆشراوه‌، هاوكات 29 كۆمپانیای جیهانیش كڕیاری نه‌وتی عێراق بوون.