سلێمانی لە ژمارەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریدا دەبێتە یەکەمی هەرێم

کوردستان

18/02/2021‌ 1129 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند" سلێمانی؛ بۆ یەکەمجار لە ژمارەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریدا؛ دەبێتە یەکەم، لەنێوان ساڵی ۲٠۲٠و سەرەتای ۲٠۲۱دا، بەهەوڵی مکوڕانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کورستان و پارێزگای سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانى تر و کەرتى تایبەت".

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم بڕە بۆ یەکەمجارە لە سی ساڵی ڕابردوودا دەگاتە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، ئەم هەوڵانە هەوڵێکی بەرنامەبۆدانراوی شیاوانەیە بۆ بوژاندنەوەی ئابوریی و سەرمایەگوزاریی و بوژاندنەوەی بازاڕو نەچونەدەرەوەی دراوی قورس و بەکارهێنانی کەرەستەی خۆماڵیی و دروستکردنی هەزاران دەرفەتی کار.

پارێزگارى سلێمانى دەشڵێت" هەموو ئەمانە بەرهەمی ئارامیی و سەقامگیریی و پلانی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێیی سلێمانییە بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و قۆرخکاریی و، دروستکردنی زەمینەیەکی شیاوی شەفاف و دادپەروەرانە لەم بوارە ستراتیژییە هەستیارو بەهادارەدا".
‏‎بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پیرۆزبایی لە خەڵک و پارێزگای سلێمانی دەکەین و سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە لە پێشەوە ئاماژەمان بۆ ڕۆڵ و هەوڵ و بڕیاری شیاوانەیان کردووە.
هەروەها لە کۆتاییدا پارێزگارى سلێمانى باس لەوە کردوە، لە بواری سەرمایەگوزاریی نیشتمانیی و پڕۆژەکانی وەبەرهێنانیشدا؛ گەیشتە پلەی یەکەم.

س.هـ