پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار

ئابوری

19/02/2021‌ 749 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی رۆژنامەی" فاینانشاڵ تایمز"ی ئەمەریکی، دوو گەورە بانکی ئەمەریکی کە ئەوانیش " جی پی مۆرگان چەیس و گۆڵدمان ساکس"ن، پێشبینیان کردووە لەماوەی داهاتوودا نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی ئەو دوو گەورە بانکە، نرخی نەوت دەگاتە ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی، کە لەساڵی ٢٠١٤ وە بەرزترین ئاستە.

لەوبارەیەوە کرسیتیان مالک سەرۆکی بەشی نەوت و غاز لە بانکی جی پی مۆرگان لە کۆنگرەیەکدا کە هەفتەی رابردوو سازکرا رایگەیاندووە کە دەتوانن پێشبینی ئەوە بکەن کە نەوت بگاتە ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی تەنانەت سەرووتریش.

هەروەک جیفری کوری شرۆڤەکاری بەئەزموون لە بانکی گۆڵدمان ساکس وتویەتی: پێمان وایە لەمساڵدا نەوت لەدەوروبەری ٨٠ دۆلار و زیاتریش مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەقسەی کوری، هاندانە داراییەکان بەمەبەستی پشتیوانیکردنی چینی مامناوەند و نزم یارمەتی بەهێزبوونی بەکاربردنی کاڵا بنەرەتییەکان دەدات، بەوپییەی ئەو چینە ئۆتۆمبێلی کارەبایی لێناخوڕن بەڵکو ئۆتۆمبێلی ئاسایی کە بە بەنزین کاردەکات لێدەخوڕن.
ئامادەکردن : ئاکۆ ئاڵی