شارپرێس:
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی (GFP)ی جیهانیی، عێراق له‌پله‌ی پێنجه‌می وڵاتانی جیهاندایه كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وته.
له‌نوێترین ڕاپۆرتی دامه‌زراوه‌ی GFPدا هاتووه، عێراق پێنجه‌مینی جیهان و دووه‌مین وڵاتی عه‌ره‌بییه بۆ گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وت كه ده‌گاته 148 ملیار و 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.
له‌نێو لیسته‌كه‌دا فه‌نزوێلا پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه كه 302 ملیار و 300 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی هه‌یه، له‌ڕیزبه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا سعودییه له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه به 266 ملیار و 200 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گ.
ئه‌سیوبیا له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه كه‌متیرین یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌یه كه ته‌نیا 428 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته، ئوردنیش به‌هه‌مانشێوه له‌لیستی كه‌مترین یه‌ده‌گی نه‌وتدایه كه خاوه‌نی یه‌ك ملیۆن نه‌وتی یه‌ده‌گه.