ڕەفتارێكی نائاسایی كۆمان لەگەڵ یاریزانانی یانەكەی

وەرزش

22/02/2021‌ 177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەهەفتەی 24ی خولی ئیسپانیا، بەرشەلۆنەو قادش ڕوبەڕوی یەكتربونەوەو یارییەكە بەئەنجامی 1-1 كۆتاییهات، بەم هۆیەوە ڕۆناڵد كۆمان بێئومێدبوو.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ نوسیویەتی:"پاش هەموو یارییەك، تەنانەت ئەگەر شكستیشسانهێنابێت، ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە چاوەڕێی یاریزانانی دەكردو تەوقەی لەگەڵ دەكردن".

بەڵام بۆ ئەم یارییە، پاش لێدانی شاوری كۆتایی لەلایەن ناوبژیوانەوە، كۆمان چاوەڕێی یاریزانانی نەكردو ڕاستەوخۆ چووە ژوری خۆگۆڕینەوە.

پاشان، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا، كۆمان وتی:"دانی پێدادەنێم ئەم یارییە لەیارییەكەی پاریس سان جێرمان كە بەئەنجامی 1-4 كۆتاییهات زیاتر توشی بێئومێدی بوم".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ