شارپرێس:
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانا ئیتاڵییەکان لەسەر میوەی فراولە ئەنجامیانداوەو ئەنجامەکانی لەگۆڤاری زانستیی Scientific Reportsدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، "ئەو میوەیە کار لەسەر پەلاماردانی ئەو گرێو خانانە دەکات کە هۆکارن بۆ دروستبونی شێرپەنجەی مەمک".
لەمیانی لێکۆڵینەوەکەدا زاناکان زیاتر تەرکیزیان لەسەر چۆنێتیی کاریگەریی فراولە لەسەر پێشگریکردن لەتوشبون بەشێرپەنجەی مەمکو چارەسەرکردنی بوە، بەتایبەت کە ئەو بوارە هێشتا بەئاشکرانەکراویی ماوەتەوە.
میوەی فراولە ڤیتامین سیو ترشی فولیکو ژمارەیەکی زۆر دژە ئۆکسێنو مادەی کیمیایی گیایی تێدایە کە لەلێکۆڵینەوەکانی پێشوتردا دەرکەوتوە ئەوانە کار لەسەر پێشگریکردن لەشێرپەنجە دەکەن، هەروەک لەئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەرئەو میوەیە کراوە دەرکەوتوە پێکهاتەیەکی تێدایە بەناوی "ئەلبا" ڕێگری لەمانەوەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات، ئەویش لەڕێگای پەلاماردانیو لەناوبردنی، لەسەر ئەو بنەمایە توێژەرە ئیتاڵییەکان گریمانەی ئەوەیان کردوە کە فراولە بۆ پێشگریکردنو چارەسەری شێرپەنجەی مەمک کاریگەرە.
لەبەرئەوە بەکاربردنی بڕێکی زۆر لەمیوەو سەوزە ڕۆڵی دەبێت لەکەمبونەوەی حاڵەتەکانی توشبون بەنەخۆشیی شەکرەو نەخۆشییەکانی دڵو لولەکانی خوێنو هەوکردنو نەخۆشییەکانی پێستو نەخۆشیی شێرپەنجەش.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی