وادەی گەڕانەوەی ڕامۆس بۆ یاریگاكان

وەرزش

23/02/2021‌ 203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوادەی گەڕانەوەی سێرجیۆ ڕامۆس بۆ نێو یاریگاكان كردوە پاشئەوەی لەڕابردودا توشی پێكان بوو.

پێش دوو هەفتە، ڕامۆس ئامادەیی ئەوەی تێدابوو بگەڕێتەوە بۆ یاریگاكان، بەڵام دوبارە توشی پێكان بۆیەوەو پێویستی بەنەشتەرگەری ئەژنۆ هەبوو كە دەبوو دوو مانگ دوربكەوێتەوە.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی:"ڕامۆس لە13ی مانگی داهاتوو بۆ یاری نێوان ڕیاڵ مەدریدو ئیڵچی بەشداردەبێت‌و دەگەڕێتەوە بۆ نێو یاریگاكان".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ