شارپرێس:
نوسه‌رێكى كورد له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كدا به‌ناوى (هه‌گبه‌ى زانین) بۆیه‌كه‌مجار له‌رۆژى 8مارس رۆژى جیهانى ژنان كتێبێكى تایبه‌ت به فه‌لسه‌فه‌ى جێنده‌رى بڵاوده‌كاته‌وه.
د.ساماڵ مانى نوسه‌ر له دواین پرۆژه‌یدا به‌ناوى (هه‌گبه‌ى زانین) كتێبێك بۆیه‌كه‌مجار له‌باره‌ى فه‌لسه‌فه‌ى جێنده‌رى بڵاو ده‌كاته‌وه كه ده‌بێته یه‌كه‌م هه‌نگاو له وبواره‌دا له كتێبخانه‌ى كوردیدا.
د.ساماڵ كۆى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى ناوى ناوه هه‌گبه‌ى زانین شه‌ش كتێب له‌خۆ ده‌گرێت له بواره‌كانى (مێژووى فه‌لسه‌فه، فه‌لسه‌فه‌ى سۆسیۆلۆجى، لۆجیك و میتۆدۆلۆجى، فه‌لسه‌فه‌ى زانست، گومانگه‌رى، پیستیمۆلۆجىو فه‌لسه‌فه‌ى زانین،مۆڕاڵ، فه‌لسه‌فه‌ى جێنده‌رى، فه‌لسه‌فه‌ى زمان و مانا)
نوسه‌ر له‌باره‌ى واده‌ى بڵاوبونه‌وه‌ى كتێبى ژن و فه‌لسه‌فه ، فه‌لسه‌فه‌ى جێنده‌رى ده‌ڵێت، رۆژى 8 مارس رۆژى جیهانى ژنان ئه‌م كتێبه له‌هه‌ولێرو سلێمانى له‌لایه‌ن ده‌زگاى مێخه‌ك بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئ.ق