شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى سه‌در ڕایده‌گه‌یه‌نیێت كێشه‌ى نوێ له ناو پرۆژه‌ى بودجه‌ى عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه‌و كێشه‌كان به ئاسانى چاره‌سه‌ر ناكرێت و ئێستا چوار لایه‌ن پێكه‌وه كار له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه ده‌كه‌ن.
ریاز محمد په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سه‌در به ماڵپه‌رى شه‌فه‌ق نیوز ڕاگه‌یاندوه، بودجه له عێراق حكومه‌ت ئاماده‌ى ده‌كات دواتر ده‌بێت كوتله سیاسیه‌كان له‌سه‌رى رێك بكه‌ون و له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت ئێستا لایه‌نى چواره‌میش كه هه‌رێمى كوردستانه زیاد بوه‌و ده‌بێت ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئێستا به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت كێشه‌ى نوێ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پشكى هه‌رێم سه‌ریهه‌ڵداوه، له‌وانه زیاد بونى نرخى نه‌وت، هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت نرخى نه‌وت به‌رز بكرێته‌وه‌و به‌شێكى په‌رله‌مانتارانیش داواى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن نرخى دینار ئاڵوگۆڕى تێدا بكرێت به جۆرێك 100 دۆلار یه‌كسان بێت به 130 هه‌زار دینارى عێراقى.
وته‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌كاتێكدایه وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاندبوو ته‌نها كێشه له بودجه‌دا مابێت پشكى هه‌رێمى كوردستانه و به مانه‌وه‌ى پرۆژه‌ى بودجه كێشه‌ى نوێ تێیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ئ.ق