کۆمپانیای سۆمۆ پەیامێک ئاڕاستەى هەرێم دەکات

کوردستان

24/02/2021‌ 2587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیاى سۆمۆ بۆ بەرهەمهێنان و ناردنە دەرەوەى نەوتى عێراق رایگەیاند، ئامادەیە بەپێی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕیوەببات.
لەبەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیاى سۆمۆ بۆ بەرهەمهێنان و بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق رایگەیاندوە ک ئامادەن بۆ بەڕێوەبردنی مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان بەسەرجەم تێچوونەکانیانەوە، چونکە بەڕێوەبردنی نەوت لە سەرجەم ناوچەکانى عێراقدا لە دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵیدایە.

هاوکات حکومەتى هەرێم لە رێی وتەبێژەکەیەوە رایگەیاندووە، هەموو ئامادەییەکیان نیشانداوە بۆ رێکەوتن لەگەڵ بەغداو رادەستکردنى نەوت.

گفتوگۆکانى شاندی هەرێمى کوردستان و لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق سەبارەت بە پرسى نەوت بەردەوامەو تا ئێستا رێکەوتن لەوبارەیەوە نەکراوە.

س.هـ


بەپەلە