شارپرێش:
پارێزه‌رانى كه‌یسى سزادراوانى بادینان چونه دادگاى ته‌میزو داواكاریه‌كانى خۆیان پێشكه‌شكرد، داواده‌كه‌ن وردتر‌و دادپه‌روه‌رانه‌تر پێداچونه‌وه به‌كه‌یسى سزادراواندا بكرێت، جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه، "بڕیاره‌كه‌ى دادگاى تاوانه‌كانى هه‌ولێر، نایاسایی‌و شه‌خسیه له‌دژى ئه‌و سزادراوانه‌و بۆ ڕازیكردنى چه‌ند كه‌سێك ئه‌و بڕیاره دراوه له‌به‌رئه‌وه‌ى چه‌ند ڕۆژێك پێش دادگاییكردنه‌كه سه‌رۆكى حكومه‌ت خۆى حوكمه‌كه‌ى ده‌ركردو دادگاییكردن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پارێزه‌رانى خۆبه‌خشى كه‌یسى سزادراوانى بادینان چونه به‌رده‌م دادگاى ته‌میز له‌شارى هه‌ولێرو داواكاریه‌كانى خۆیان ڕاده‌ستى ئه‌و دادگایه كرد بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه چاوخشاندنه‌وه به‌كه‌یسى سزادراواندا بكرێت.
ئه‌وه‌شیان ڕونكرده‌وه، له‌ماوه‌ى حه‌وت بۆ 30 ڕۆژ ده‌بێت وه‌ڵامى داواكاریه‌كانى ئه‌وان بدرێته‌وه.
هه‌روه‌ك پارێزه‌رانى كه‌یسه‌كه سوپاسى سه‌رجه‌م ئه‌و پارێزه‌رانه‌شیان كرد كه له‌شاره‌كانى هه‌ولێرو دهۆك‌و سلێمانى‌و كه‌ركوك‌و هه‌ڵه‌بجه‌وه چونه‌ته هه‌ولێر بۆ به‌شداریكردن له‌داواكاریه‌كانیان بۆ دادگاى ته‌میز.
ئه‌وه‌شیان ڕونكرده‌وه، بڕیاره‌كه‌ى دادگاى تاوانه‌كانى هه‌ولێر، بڕیارێكى نایاسایی‌و شه‌خسیه له‌دژى ئه‌و سزادراوانه‌و بۆ ڕازیكردنى چه‌ند كه‌سێك ئه‌و بڕیاره دراوه له‌به‌رئه‌وه‌ى چه‌ند ڕۆژێك پێش دادگاییكردنه‌كه سه‌رۆكى حكومه‌ت خۆى حوكمه‌كه‌ى ده‌ركردو دادگاییكردن".
باسیان له‌وه‌شكرد، گه‌شبینین به‌پێداچونه‌وه‌ى كه‌یسه‌كه‌دا، چونكه وه‌كو ئه‌وان ده‌ڵێن:"به‌ڵگه‌كانى ناو كه‌یسه‌كه زۆر لاوازن".
سه‌باره‌ت به‌شوێنى ده‌ستبه‌سه‌ركردنیشیان ئاشكرایانكرد، "تائێستا نازانین له‌كوێ زیندانین، به‌گوێره‌ى یاسا ئه‌و ڕۆژه حوكمده‌درێن ده‌بێت ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بكرێن له‌چاكسازى گه‌وران، به‌ڵام ئاسایش ئه‌وكاره‌ى نه‌كردوه تائێستا".