شارپرێس:
دەیڤد ئەلابای نەمساوی و
یاریزانی بایرن میونخ، لە پێناو ڕیاڵ مەدرید زیانی دوو ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بەخۆی
دەگەیەنێت>
ئەلابا لە هاوینی ئەمساڵ
گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرن میونخی ئەڵمانی كۆتایی پێدێت، بەشێوەیەكی زارەكی
ڕێككەوتنی لەگەڵ ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید كردووە كە ڕوو لەو یانەیە بكات.
تۆڕی دیڤێنسا سێنتراڵ
نوسیویەتی: ئەگەر ئەلابا ڕوو لە مەدرید بكات، موچەی ساڵانەی لە نێوان 9 بۆ 10
ملیۆن یۆرۆ دەبێت لە كاتێتكدا یانەیەك لە خولی ئیتاڵیا ساڵانە 10 بۆ 12 ملیۆنی
دەداتێ.
بەڵام ئەلابا سورە لەسەر
ئەوەی ڕوو لە یانەی مەدرید بكات و زیانی دوو ملیۆن یۆرۆ لەخۆی بدات، چونكە
یاریكردن لە مەدرید خەونێكی گەورەی ئەو یاریزانەیە.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ