ویلیان هاندەرانی ئەرسیناڵ توڕە دەكات

وەرزش

28/02/2021‌ 182 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ویلیان دا سیلڤای بەرازیلی و یاریزانی ئەرسیناڵ، بەهۆی خراپی ئاستییەوە، هاندەرانی یانەكەی لێی توڕەن.

ساڵی پار، ویلیانی بەرازیلی، بە خۆڕایی لە یانەی چێڵسییەوە ڕووی لە یانەی ئەرسیناڵ كرد.

ویلیان لە سەرەتای وەرز و لە ماوەی 26 یاریدا، هیچ گۆڵێكی بۆ ئەرسیناڵ تۆمار نەكردووە و تەنها 4 بڕینی یاریزانانی ئەنجامداوە.

سەبارەت بە ئاستی خۆی، ویلیان ووتی: ساڵی پار نەمدەویست یانەی چێڵسی جێبهێڵم و بێمە یانەی ئەرسیناڵ.

ووتی: دەمزانی ئەو دوو یانەیە چەندێك ڕقیان لە یەكترە، پرسم بە هاوسەر و بەڕێوبەری كارەكانم كرد و پێم ووتن: دەمەوێت لە چێڵسی بمێنمەوە.

ویلیان ووتی: داوام لە یانەی چێڵسی كرد بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستم بۆ نوێ بكەنەوە، بەڵام ئەوان تەنها گرێبەستی دوو ساڵیان بۆ كردم و منیش یانەكەم جێهێشت.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ