ڕیاڵ سۆسیداد یادەوەری خراپی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هەیە

وەرزش

28/02/2021‌ 237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژی دووشەم، ڕیاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد، یارییەكە بۆ هەردوو یانەكە گرنگە و هەردوولا هەوڵی بردنەوە دەدەن.

ڕیاڵ مەدرید لە پلەی سێیەمی خولی ئیسپانی دێت لە پاش یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و بەرشەلۆنە، یانەی سۆسیداد لە پلەی حەوتەم دێت و تەنها چوار خاڵیان جیاوازە لەگەڵ ئیشبیلیە كە لە پلەی چوارەمە.

بەڵام یانەی سۆسیداد بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید كاتێك كە زێدان لەوێ ڕاهێنەرێتی كردووە، سێ شكستی گەورەی لە یاریگای خۆیدا تۆمار كردووە.

یەكەمجار لە ساڵی 2014، ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی 3-0 لە ڕیاڵ سۆسیدادی بردووەتەوە، جاری دووەم لە ساڵی 2015 بە ئەنجامی 2-0 و جاری سێیەم لە ساڵی 2016 بە ئەنجامی 3-2 لە سۆسیدادی بردووەتەوە

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ