پێرلۆ بەشێوەیەكی خراپ باسی یاریزانە لاوەكان دەكات

وەرزش

28/02/2021‌ 151 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی یەكسانبوونی یانەی یۆڤانتۆس بەرامبەر یانەی هیلاس ڤیرۆنا، ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەری یانەی خانمە پیرەكە بەم شێوەیە باسی یاریزانە لاوەكانی یانەكەی دەكات

یارییەكەی ڕۆژی شەممەی دوێنێ، لە یاریگای هیلاس ڤیرۆنا بەڕێوەچوو و بە ئەنجامی 1-1 كۆتایی پێهات، گۆڵی یۆڤانتۆس كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تۆماری كرد لە خولەكی 49، گۆڵی هیلاس ڤیرۆنا ئەنتۆنین باراك لە خولەكی 77 تۆماری كرد

پاش یارییەكە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پیرلۆ ووتی: بۆشاییەك هەیە، بەداخەوە یاریزانە لاوەكان لێی تێناگەن و نازانن چۆن مامەڵەی لەگەڵ بكەن، ئەویش چۆنییەتی دروستكردنی جیاوازییە

پێرلۆ ووتی: داوام لە ڕۆناڵدۆ وئەلێكس ساندرۆ كرد كە قسە لەگەڵ یاریزانە نوێیەكان بكەن و هانیان بدەن كە چۆن لە دەرەوەی یاریگای خۆمان یاری بكەین، بەڵام بە تەنها قسەی ئەوان بەس نییە

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ