ئامارەكانی یاری لیڤەرپول‌و شیفێڵد یونایتد

وەرزش

01/03/2021‌ 244 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شەوی ڕابردوو یانەی لیڤەرپول‌و شیفێڵد یونایتد ڕوبەڕوی یەكتربونەوە، یارییەكە بەئەنجامی 2-0 لەبەرژەوەندی یانەی لیڤەرپول كۆتاییهات.


ژمارەی دۆڕانەكانی شیفێڵد یونایتد گەیشت بە 21 دۆڕان لەماوەی 26 یاری كە لەساڵی 1970-1971ەوە شتی وا ڕوینەداوە.

گۆڵەكانی لیڤەرپول لەخولی ئینگلیزی گەیشت بە 7000 گۆڵ، كە دوەم تیپە ئەو ژمارە گۆڵەی هەبێت، یەكەم تیپ ئیڤرتۆنە كە خاوەنی 7108 گۆڵە لەخولی ئینگلیزی.

كێرتس جۆنز تەمەنی 20 ساڵ‌و 29 ڕۆژە، دوەم یاریزانی لاوە كە توانیی لەدەرەوەی یاریگای ئەنفێڵد گۆڵ تۆماربكات پاش ڕەحیم ستەرلینگ لەساڵی 2014.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ