ئامانجەكەی ڕیاڵ مەدرید كە زۆرێك لەیانەكان چاویان تێبڕیوە

وەرزش

01/03/2021‌ 281 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زۆرێك لەیانەكان چاویان بڕیوە لەئێدواردۆ كاماڤینگای فەڕەنسی‌و یاریزانی یانەی ڕین بۆ ئەوەی بیگوازنەوە بۆ ڕیزی یانەكانیان.

هەرچەندە لەئێستادا ئاستی ئەو یاریزانە تاڕادەیەك لەخولی فەڕەنسی دابەزیوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە كە لەلایەن یانەكانەوە بەهرەكانی پشتگوێبخرێت.

یۆرهن كلۆبی ڕاهێنەری لیڤەرپول ناوی كاماڤینگای لەسەروو لیستی ئەو یاریزانانەوە داناوە كە بەنیازە ئەم وەرزە بیانكڕێت، مانچستەریونایتدو مانچستەرسیتیش بەهەمانشێوە.

بەڵام ئەوەی كە زۆر پێداگری لەسەر كڕینی یاریزانە 18 ساڵەكە دەكات، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییە، زێدانی ڕاهێنەر دەیەوێت كار لەگەڵ یاریزانە فەڕەنسییەكان بكات.

نرخی ئەم یاریزانە 60 ملیۆن یۆرۆیە، ئەو بڕە پارەیە بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زۆرە، بەڵام هێشتا یانەكان لەسەر بەدەستهێنانی یاریزانەكە سورن.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ