ئەتلەتیكۆ مەدرید هێشتا یەكەمی خولی ئیسپانییە

وەرزش

01/03/2021‌ 223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەیاری نێوان ئەتلەتیكۆ مەدریدو ڤیاڕیاڵ كە لەهەفتەی 25ی خولی ئیسپانی لەیاریگای مادریگاڵ بەڕێوەچوو، ئەتلەتیكۆ مەدرید توانیی بەئەنجامی 2-0 یارییەكە بباتەوە.

بەم بردنەوەیە، خاڵەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید گەیشت بە58 خاڵ‌و یەكەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانییە. 5 خاڵ لەپێش بەرشەلۆنەو 6 خاڵ لەپێش ڕیاڵ مەدریدە.

لەخولەكی 27 ئەلڤۆنسۆ پیدرازای یاریزانی ڤیاڕیاڵ بەهەڵە گۆڵێكی لەخۆیان تۆماركرد، لەگەیمی دوەم‌و لەخولەكی 69 جواو فیلیكسی پورتوگالی گۆڵی دوەمی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی تۆماركرد.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ