شارپرێس:
دواى شه‌ش ساڵ له‌كوژرانى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پارێزه‌رانى شارى ئامه‌د له‌باكورى كوردستان، زانكۆى له‌نده‌ن ڕ‌اپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه‌و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، له‌لایه‌ن پۆلیسى توركه‌وه كوژراوه نه‌ك ئه‌ندامانى په‌كه‌كه.
تاهیر ئەلچی سەرۆکی کۆمەڵەى پارێزەرانی شارى ئامەد ڕۆژى ٢٨ی تشرینی دوەمی ٢٠١٥ لەناوچەى سوری ئامەد له‌كاتى گردبونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ریدا به‌فیشه‌ك كوژرا، دواى ئه‌و ڕوداوه لایه‌نه ئه‌منیه‌كان‌و حكومه‌تى ئه‌نكه‌ره‌ش په‌كه‌كه‌یان تۆمه‌تباركرد.
له‌دواى شه‌ش ساڵ له‌و ڕوداوه، بەشی ئەندازیاریی پزیشکیی داد له‌زانکۆی لەندەن ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو ئاشكرایكردوه، کوشتنەکە لەلایەن پۆلیسێکەوە لەشوێنی ڕوداوەکە ئەنجامدراوەو بەڕونی ئەوە دیارە کە گولە لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە بەرەو لای تاهیر ئەلچی نەهاتوە.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ش كه ناوى (ئوغور یاکشر)یه‌و له‌لایه‌ن توركیاوه تۆمه‌تباركراوه به‌كوشتنى ئه‌لچى‌و ڕۆژى 3ى ئه‌م مانگه دانیشتنی دادگا لەباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زانكۆى له‌نده‌ن وتویه‌تى:"لەو سكاڵایه‌ى هه‌یه کێشە هەیە، چونکە هەم کەسێکی ئەندامی پەکەکەو هەم پۆلیسێک وەک بکوژ ناسێندراون، بەڵام لەلێکۆڵینەوەکانی ئێمەدا ئەوە ڕون بوەتەوە کە ئەندامانی پەکەکە تەقەیان لەئەلچی نەکردوە، بەڵکو لەلایەن پۆلیسەوە تەقە لەتاهیر ئەلچی کراوەو کوژراوە".