شارپرێس:
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان به دەنگی ئەمریكای وتووه "هه‌موو ئه‌و داهاتانه‌ی كه له‌هه‌موو ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یدا ده‌بێت هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی".
ده‌شڵێت "له‌ناو سیسته‌می گومرگیدا خه‌له‌لێكی وا به‌دیناكه‌م، ده‌روازه سنورییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چاو ده‌روازه سنورییه‌كانی تری عێراق له‌بارودۆخێكی زۆر باشدایه".
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان باس له‌وه‌شده‌كات "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه له‌ئێستا و نه‌له‌داهاتوودا ناتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان دابین بكات ده‌روازه سنورییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باشترین حاڵه‌تدا 200-250 ملیاری نه‌بووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێمی كوردستان پێیوایه پڕوپاگەندەی زۆر بۆ ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، تائێستا من نه‌مبینیووه به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی پێشكه‌ش بكرێت".