پاش یۆڤانتۆس ڕۆناڵدۆ ڕوو لەكوێ دەكات؟

وەرزش

02/03/2021‌ 163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی، كە لەلایەن دێڤید بیكهامی ئینگلیزییەوە خاوەنداری دەكرێت، دەیەوێت پاش تەواوبوونی گرێبەستی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یۆڤانتۆس، ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ڕیزی یانەكەی.

ڕۆناڵدۆی پرتوگالی تەمەن 36 ساڵ، لەساڵی 2018 بەبڕی 120ملیۆن یۆرۆ، لەیانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕووی لەیانەی یۆڤانتۆس كردو گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە كرد تا ساڵی 2022.

پێگەی  “Todo Fichajes” باسی لەوە كردووە: یانەی ئینتەر میامی بە خولەك و لە كاتژمێر لە هەوڵی ئەوەدان كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕازی بكەن بۆ ئەوەی بچێتە ئەو یانە ئەمریكییە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە