شارپرێس:
جۆن سینای یاریزانی بەناوبانگی پاڵەوانێتی زۆرانبازیی ئازاد WWE ، پەشیمانی خۆی دەربڕی كە پێشوتر ناكۆكی لەگەڵ زە ڕۆك (داوین جۆنسۆن) هەبووە.
جۆن سیناو زە ڕۆك، لەڕووداوەكانی ڕامسمیلینای ساڵی 2012و 2013 ڕووبەڕووی یەكتربوونەوە، جۆن سینا دەڵێت: كاروبارەكان بەشێوەیەكی باش ڕۆیشتن.
جۆن سینا وتی: من كۆمەڵێك قسەم بەو یاریزانە وت، كە جوان نەبوون.
جۆن سینا پێشووتر وتبووی: زە ڕۆك ناتوانێت چارەنوسی خۆی لەنێوان یاریزانی زۆرابازیی ئازادو ئەكتەر جیابكاتەوەو خۆیشی نازانێت كامەیە.
بەڵام لەنوێترین لێدوانیدا وتی: من لەو قسانەم پەشیمانم، ئەو كەسێكی سەركەوتووەو من لەنەزانییەوە قسەم كردووە.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ