شارپرێس:
لەبابەتێكی ڕۆژنامەی "دەیلی ئێكسپرێس"ی ئینگلیزی هاتووە، ئیدارەی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لەبارەی چارەنوسی گاری بێڵی وێڵزییەوە بڕیاردەدەن.
ساڵی ڕابردوو، گاریس بێڵ بەشێوەی خواستنو بۆ ماوەی ساڵێك، لەیانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕووی لەیانەی تۆتنهام كرد كە یانەی پێشووتری خۆی بوو.
بێڵ نەیتوانی ئەو ئاستە پێشكەشبكات كە لێی چاوەڕواندەكرا، پێشكەشكردنی ئاستێكی خراپو پێكانی لەسەریەك ئەو یاریزانەی لەسەر كورسی یەدەگ هێشتەوە.
بەڵام لەچوار یاری كۆتایی یانەكەیدا، گاریس بێڵ ئاستێكی نمونەیی پێشكەشكردو توانیویەتی 4 گۆڵ تۆماربكاتو 3 گۆڵیش دروستبكات.
ڕۆژنامە ئینگلیزییەكە نوسیویەتی: بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی كە ئەم چەند یارییەی كۆتایی پێشكەشیكرد، یانەی تۆتنهام دەیەوێت لەوەرزی هاوین گرێبەست لەگەڵ بێڵ واژۆبكات.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ