سۆران عومه‌ر: هه‌وڵی ژه‌هرخواردكردنی چالاكوانانی بادینان ده‌درێت

کوردستان

02/03/2021‌ 1969 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چالاکوانانی بادینان کە ئێستا لەزیندانن مەترسی لەسەر ئایندەی ژیانیان ھەیە".

سۆران عومه‌ر له‌نوسینێكدا كه‌ له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت "بەپێی زانیاری سەرچاوە تایبەتەکان ئەو چالاکوانانە لەڕێی ئاوی خواردنەوەو خۆراکیان لەزیندان ھەوڵ ھەیە جۆرە ژەھرێکیان دەرخوارد بدەن کە دوای ئازادبونیان بەماوەیەک گیان  لەدەست دەدەن". 

سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت "بۆیە ئەرکی ھەمووانە فشارەکان چڕ بکەینەوە بۆ سەلامەتی ژیان و ئازادبونیان".

ئه‌ندامه‌كه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌شكردووه‌ "لەڕێی خۆمەوە ھەموو ناوەندەکانی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەدەرەوە ئاگادار دەکەمەوە لەسەر ئەوھەوڵە مەترسیدارە بۆ تیرۆری چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان بەوانەی حوکمدراون و بەوانەشی ھێشتا حوکم نەدراون".

ده‌شڵێت "مێژوی رەشی ژەھرخواردو کردنی نەیارانی سیاسی لەھەرێم دۆسێیەکی مەترسیداری بێدەنگ و تیرۆرێکی ھێواشە کەچەندین کەسی پێ لەبەین براوە".