شارپرێس:
ڤینیسیوسی بەرازیلیو یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەگەیمی دووەمی یاری نێوان ڕیاڵ مەدریدو ڕیاڵ سۆسیداد یاریكردو لەخولەكی 89 گۆڵی یەكسانبوونەوەی تۆماركرد.
لەلێدوانێكدا كە ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی گواستویەتییەوە، ڤینیسیوس وتی: بەنیگەرانییەوە یارییەكەمان كۆتایی پێهێنا، چونكە بەڕاستی پێویستبوو ئەم یارییە ببەینەوە.
هەروەها وتی: ڕیاڵ سۆسیداد یانەیەكی بەهێزەو دەتوانێت بەشێوازێكی زۆرباش یاریبكات، چونكە یاریزانی بەهێزو بەئەزمەنی تێدایە.
لەبارەی 100ەم یاری لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید، یاریزانە بەرازیلییەكە وتی: شانازی ئەكەم كە 100 یاریم بەدرێسی ڕیاڵ مەدریدەوە ئەنجامداوە، ئەوە یەكێكبوو لەئاواتەكانی ژیانم كە بەدرێسی ڕیاڵ مەدریدەوە یاریبكەم.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ