شارپرێس:
ئەنتۆنیو كاسانۆ لەبارەی پاڵەوانێتی خولی ئەوروپاوە ڕەخنەی توند ئاراستەی ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەری یانەی ئهنتەرمیلان دەگرێت.
پاش سەركەوتنی ئهنتەرمیلان بەرامبەر بەجەنەوا بەئەنجامی 3-0 ئەنتۆنیۆ كۆنتی وتی: ئەگەر بەمشێوازە یاری بكەین، لەپاڵەوانێتی ئەوروپایش قسەی خۆمان دەبێت.
لەوەڵامدا كاسانۆ وتی: قسەی خۆتان دەبێت؟ پاڵەوانێتی ئەوروپا جیاوازە لەخولی ئیتاڵی، خولی ئیتاڵی خولێكی ئاست مامناوەندەو خولی ئەوروپا زۆر بەهێزە.
كاسانۆ وتی: ئهنتەرمیلان ئاستێكی بەرز پێشكەشناكاتو ناتوانێت یاریگا كۆنتڕۆڵبكات، پێویستە كۆنتی ئەوە بزانێت كە خولی ئەورروپا خولی ئیتاڵی نییەو ئەویش گواردیۆلا نییە تا نازناو بباتەوە.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ