شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، سه‌رله‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ڤاكسینى كۆرۆنا ده‌گاته هه‌رێم و وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم له هه‌ولێر ڤاكسینه‌كان وه‌رده‌گرێت.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه ڕایگه‌یاندوه، ئه‌مرۆ كاتژمێر 4:30 خوله‌ك ڤاكسینى كۆرۆنا ده‌گاته بازگه‌ى شێراوه له‌هه‌ولێرو وه‌زیرى ته‌ندروستى ڤاكسینه‌كان وه‌رده‌گرێت.
پێشتریش د. ڕه‌هێڵ فه‌ره‌یدوون بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم به شارپرێسى ڕاگه‌یاندبوو، كه ڤاكسینه‌كه سه‌ره‌تا ده‌درێت به كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و دواتر ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه‌و پاش ئه‌وانیش ده‌درێته به‌ته‌مه‌نه‌كان.
ئ.ق