پێنج هەزار ژەم ڤاکسینى چینی گەیشتە هەرێم

کوردستان

02/03/2021‌ 235 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک پێش ئێستا پێنج هەزار ڤاکسینى چینى گەیشتە فڕۆکەخانەى هەولێرو وەزیرى تەندروستیش رایگەیاند،بەسەر هەموو پارێزگاو ئیدارەکان دابەش دەکریت کە لەسەر بنەماى رێنماییەکانى لیژنەى باڵای رووبەرونەوەى کۆرۆنا.

کەمێک پێش ئێستا سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى هەرێم لە فرۆکەخانەى هەولێر ئەو پشکە ڤاکسینەى وەرگرت کە لەلایەن حکومەتی چینەوە بۆ هەرێم دابین کرابوو.

لە وتەیەکیشدا بۆ رۆژنامەنوسان وەزیرى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، ئەو پێنج هەزار ڤاکسینە لەلایەن حکومەتى چینەوە دابین کراوەو ئێستا بەدەستمان گەیشت، ڤاکسینەکە بەسەر هەموو بەرێوەبەرایەتیەکانى تەندورستیەکانى هەرێم و پارێزگاو ئیدارەکاندا دابەش دەکرێت لەسەر بنەماى رێنماییەکانى لیژنەى باڵای رووبەرونەوەى کۆرۆنا دەبێت.

وەزیرى تەندروستى روونیشیکردەوە کە راهێنان لەسەر چەند جۆر ڤاکسین بە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستى کراوەو چەندین بنکەى تەندروستیش بۆ بەکارهێنانى ئەو ڤاکسیۆنە دەکرێنەوە.

هەروەها بەرزنجى روونیشیکردەوە کە سەرەتا ڤاکسینە بۆ ئەوانە بەکاردێت کە لە هێڵی پێشەوەى رووبەروونەوەى کۆرۆنا کار دەکەن و ئینجا چین و توێژەکانى دیکە بەپێی ئەولەویت و گرنگى.

وەزیرى تەندروستى هەرێم ئەوەشى خستەڕوو کە وەزارەتى تەندروستى عێراق بڕیاریداوە کە  هەفتەى داهاتوو لەو کاروانەى ڤاکسینەی کە پێیان دەگات وەجەبەیەکى دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن.

س.هـ