شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى سلێمانى ڕایگه‌یاند، شه‌پۆلێكى بارانبارین هه‌رێمى كوردستانى گرتۆته‌وه‌و كاریگه‌رى له‌سه‌ره‌تا له ناوچه‌كانى باكورى هه‌رێم بوه‌و دواتر سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى گرتۆته‌وه‌و شه‌پۆله‌كه تا كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاسۆ كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، ماوه‌یه‌ك بوو شه‌پۆلێكى پاڵه‌په‌ستۆى به‌رز ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتبۆوه، ئه‌مه‌ش وایكردبوو كه‌شێكى سه‌قامگیر له‌ناوچه‌كه دروست بێت، به‌ڵام له دوێنێوه به‌هۆى كاریگه‌رى نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك باران بارین ده‌ستى پێكردوه‌و باران بارینه‌كه‌ش سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌كانى باكورى هه‌رێم بوه‌و دواتر ناوچه‌كانى تر‌ى گرتۆته‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پێشبینى ده‌كرێت تا كۆتایی هه‌فته ئه‌م شه‌پۆله به‌رده‌وام بێت و له‌گه‌ڵیدا له ناوچه شاخاویه‌كان ئه‌گه‌رى به‌فر بارین هه‌یه.
ئه‌مساڵ تا ئێستا به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى كه‌شناسى هه‌رێم بڵاویده‌كاته‌وه به‌به‌راورد به سێ ساڵى ڕابردوو باران كه‌متر باریوه‌و ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێى لاى هاووڵاتیان و جوتیاران دروستكردوه.
ئ.ق