پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق لەسەر رێككەوتنی هەرێم و ناوەند وەستاوە

کوردستان

02/03/2021‌ 474 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تەواوكردنی پرۆژە یسای بودجەی عێراق لەسەر رێككەوتنی هەرێم و بەغدا وەستاوە و كۆتای ئەم هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەرێم و بەغدا لەسەر پێشنیارێك رێكدەكەون.


شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە شارپرێسی راگەیاند، بۆ تەواوكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق ئەم یەك دوو رۆژە چاوەڕێدەكەین، تەواوكردنی پرۆژە یاساكە لە لیژنەی دارای تەنها لەسەر ئەو ماددانە وەستاوە كە پەیوەندی بە پشكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.

ئاماژەى بەوەشکرد، پێشبینی دەكەن تا رۆژی پێنج شەممە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو یەكلای ببێتەوە و هەرێم و بەغدا بگەن بە رێككەوتن.

سەبارەت بە شێوازی رێككەوتنەكە ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوشکردوە، یان وەك ئەوەی لە پرۆژە یساكەدا هاتووە رێككەوتنی لەسەر دەكرێت، یان پێشنیارێكی تر دەبێت.

پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق كۆتای مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە رەوانەی پەرلەمانی عێراق كرا، بە گوێرەی پڕۆژە یاساكە، کۆی داهات بە زیاتر لە 91 ترلیۆن و 790 ملیار دینار خەمڵێندراوە، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوت بە 42 دۆلار دیاریکراوە. کە خەرجییەکان بە زیاتر لە 150 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە، کۆی کورتهێنان لە بودجەکە دەگاتە 58 ترلیۆن و 260 ملیار دینار.

پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاساكەدا (12.67)ی بودجه‌ی فیدراڵی ده‌بێت، واتا زیاتر (12) ترلیۆن دینار بۆ هه‌رێم ده‌بێت.

بەپەلە