مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر كه‌یسى غالب محه‌مه‌دو ده‌ستێوه‌ردانى به‌رپرسان هاته‌ده‌نگ

کوردستان

04/03/2021‌ 3048 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر كه‌یسى غالب محه‌مه‌د هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کەیسەکە لەدادگایەو پۆلیس‌و ئاسایش لێدوانیان لەسەرنەداوە، لێکۆڵینەوەی هەمەلایەنەشی لەسەرنەکراوە، ئەم هەموو دەستێوەردانەی بەرپرسان کەی کارێکی تەندروستە".


مه‌لا به‌ختیار له‌به‌شى چواره‌مى كورتیله‌ ڕه‌خنه‌ى سیاسیدا باسى له‌كه‌یسى هێرشكردنه‌سه‌ر غالب محه‌مه‌د كردوه‌و نوسیویه‌تى:"غەدر لەغالیب‌و لەکوردستانیش ده‌كرێت، غالیب محەمەدم نەدیوەو نەدواندوە، لەبەرەی نەیارە، بەڵام پەلاماردانی، تاوانە".

ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان نوسیویه‌تى:"لێکەوتەی لێدوانەکان‌و لێدانەکەی ناوبراو؛ سەیرن! کێشەیەکی یاساییەو ئەرکی دادگاو پۆلیسە بەهاوکاری ئاسایش، کەیسەکە لەدادگایەو پۆلیس‌و ئاسایش لێدوانیان لەسەرنەداوە، لێکۆڵینەوەی هەمەلایەنەشی لەسەرنەکراوە، ئەم هەموو دەستێوەردانەی بەرپرسان کەی کارێکی تەندروستە؟!".

به‌بڕواى مه‌لا به‌ختیار، "دۆخی کوردستان‌و پەیوەندی لایەنە سیاسیەکان، وەکو کەڵەکە بەردە، بەبچوکترین فشار دەتەپێ، چ ڕەوای هەقە، جارێ کێشەی بودجە لەبەغداد ماوە، موچە پچڕ پچڕ دەدرێ، هەڵبژاردنی عێراق بەڕێوەیە، کەچی لەسەر گرفتی پەرلەمانتارێک هەڵدەدێرێن؟".