شارپرێس:
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لەگۆڤاری زانستیی "ترانزیشیۆناڵ مێدیسن"دا بڵاوکراوەتەوە، نیوەی ئەوانەی مەترسیی توشبون بەنەخۆشیی شەکرەیان هەبوەو بەدەرمانی تیبلیزوماب چارەسەرکراون، لەدوای خواردنی دەرمانەکە بۆماوەی پێنج ساڵ لەنەخۆشییەکە دوربون.
دەرمانی تیبلیزوماب ڤێرژنی دەستکردی ئەو خانانەی کە لەلایەن سسیتەمی بەرگری جەستەوە بەرهەمدەهێنرێتو لەلایەن کۆمپانیای "پرۆڤیژن" بۆ تەکنەلۆژیای زیندەیی پەرەیپێداوە، دەرمانەکە بۆئەوە دیزاینکراوە ڕێگە بەدەرکەوتنی نەخۆشیی شەکرە لەجۆری دوەم بگرێت.
د.کیڤان هیڕۆڵد مامۆستای زانستە بەرگرییەکانی جەستەو کوێرە ڕژێنەکان لەکۆلێژی پزیشکی زانکۆی یێڵ لەئەمریکاو ئەندامی بەشدار لەلێکۆڵینەوەکە دەڵێتك"ئەگەربێتو ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی دەرمانەکە بدرێت، ئەوە دەبێت بەیەکەم دەرمان کە توشبون بەنەخۆشیی شەکرە دوادەخات یان رێگری لێدەکات".
هیرۆڵ ئەوەشی وتوە:"ئیدارەی دەرمانو خۆراکی ئەمریکی لەئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ دەرمانەکە دەکات، کە بەگوێرەی پێگەی "یو بی ئەی"، پێشبینیشدەکرێت تا هاوینی داهاتوو ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی بدرێت".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی