وەزارەتی كارەبا: پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاد دەکات

کوردستان

07/03/2021‌ 1638 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی كەمبونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا پێدانی كاتەكانی كارەبا بەرزدەبێتەوە.


ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماو کەمبونەوەی خواستی هاوڵاتیان لەسەر کارەبا وەک هۆیەکی خۆگەرمکردنەوە، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لەهەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا وتیشی، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا جێگیرەو دڵنیاین کە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لەمانگی 3دا باشتر دەبێت لە مانگی 2.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كارەبا، ژمارەی هاوبەشەكانیان زیاتر لە ملیۆنێک و 570 هەزارە و بڕیی بەرهەمی كارەبا نزیكەی چوار هەزار مێگاواتە، بۆ پێدانی نزیكەی 24 كاتژمێر كارەبا، وەزارەتی كارەبا پێویستی بە نزیكەی حەوت هەزار مێگاوات كارەبا هەیە.

بەپەلە