شارپرێس:
ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌و بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تی هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیار له‌سه‌ر گه‌شت‌و سه‌یرانى هاوڵاتیان ده‌درێت، ده‌شڵێت:"دوو ھەفتەی دیكه ڤاکسینە بەریتانیاکە دەگاتە ھەرێم".
بڕیاروایه ڕۆژی چوارشەممەى داهاتوو، لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە. له‌وباره‌یه‌وه د.ڕەھێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تى ھەرێم ئاشكرایكردوه، ڕۆژی چوارشەممە لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بۆ بڕیاردان لەسەر گەشت‌و سەیرانی ھاوڵاتیان‌و چونیان بۆ شوێنە گەشتیارییەکان كۆده‌بێته‌وه.
ئاشكراشیكردوه، لەماوەی دوو ھەفتەی داھاتودا ڤاکسینە بەریتانیاکە دەگاتە ھەرێم‌و بڕەکەی 280 بۆ 300 ھەزار ژەمە ڤاکسینه.