شارپرێس:
کەناڵی CGTN چینی وێنەی نوێی هەسارەی مەریخی بڵاوکردۆتەوە کە گالیسکەی چینی "تیانوین-١" گرتونیو یەکەم گالسیکەی چینییە لەمانگی حوزەیراینی ڕابردوو ڕەوانەی ئهو هەسارەیه کرا، ئامانج لەڕەوانەکردنی بریتییە لەسوڕانەوە بەدەوری خولگەی هەسارەکەو نیشتنەوە لەسەر ڕوەکەی کە وابڕیارە لەمانگی تەمموزی داهاتودا ڕوبدات.
کەناڵەکە باسی لەوەکردوە، ئەو وێنانەی گالیسکە چینییەکە بەدەستیهێناون یارمەتیی زانایان دەدات لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر بەرگەهەوای مەریخو بەرزیو نزمی خاکەکەیو تایبەتمەندییە بایۆلۆجییەکانیو بوارە موگناتیسییەکەی بکەن کە بەهۆیەوە تیشکدەخاتەسەر بنەڕەتی دروستبونو گەشەسەندنی هەسارەکە.
هەروەک چۆن ئەو وێنانە یارمەری زانا گەردونناسەکان دەدەن وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە کە ئایا دەکرێت لەداهاتودا ئەو هەسارە سورە بکرێت بەجێگای ژیانو مانەوەی مرۆڤ.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی