مۆبایلەكانی گۆگڵ چاودێری تەندروستیت دەكات

هەمەڕەنگ

08/03/2021‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای گۆگڵ، هەفتەی ڕابردوو نوێبوونەوەی بۆ مۆبایلەكانی گۆگڵ پێكسڵ نارد، یەكێك لەتایبەتمەندییەكانی ئەو نوێبوونەوەیە، چاودێریكردنی تەندروستی بەكارهێنەرە لەڕێگەی كامێراكانەوە.

مۆبایلەكە لەڕێگەی كامێراكانییەوە، چاودێری لێدانی دڵ‌و حاڵەتی هەناسە وەرگرتن‌و هەناسەدانەوە دەكات بەبێئەوەی هیچ ئامێرێكی تری بوێت.

Android Partner Academy ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردووەتەوە كە چۆن مۆبایلەكانی گۆگڵ بەبێ بوونی هیچ ئامێرێكی تر تەنها لەڕێگەی بەكارهێنانی پەنەوە چاودێری تەندروستی بەكارهێنەران دەكات.

لەڤیدیۆكەدا ئاماژە بەوەكراوە، تەنها بەدانانی پەنجە لەسەر كامێراكانی مۆبایلی گۆگڵ، مۆبایلەكە ڕاستەوخۆ لەژمارەی لێدانی دڵ‌و حاڵەتی هەناسەدان ئاگادارت دەكاتەوە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە