گرنگترین دوێنى‌و گرنگترین یارییەكانی ئەمڕۆ

وەرزش

08/03/2021‌ 247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەچوارچێوەی ڕكابەرێتییەكانی هەفتەی 27ی خولی ئینگلیزی، یانەی تۆتنهام بە4 گۆڵ بەرامبەر 1 گۆڵ لەیانەی كریستاڵ پاڵاسی بردەوەو گاریس بێڵ دوو گۆڵ‌و هاری كین دوو گۆڵی تۆماركرد.

لەیاری ڕكابەرێتییەكانی هەفتەی 26ی خولی ئیتاڵی، یانەی ناپۆلی سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد، لەیاریگای دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا بەئەنجامی 3-1 لەپۆڵۆنیای بردەوە.

لەڕكابەرێتییەكانی هەفتەی 26ی جامی فەڕەنساش، یانەی ئۆڵەمپیك مارسیلیا جامەكەی جێێهێشت‌و بەئەنجامی 2-1 بەرامبەر كانیت ئاس شكستیهێنا.

هه‌روه‌ها یەكێك لەڕوداوەكانی دوێنی ئەوەبوو یانەی بەرشەلۆنە بەفەڕمی ڕایگەیاند، خوان لاپۆرتا بوو بەسەرۆكی یانەكەو بەدەنگێكی زۆر لەپێش پاڵێوراوەكانی دوەم‌و سێیەمەوە بوه‌.

گرنگترین یارییەكانی ئەمڕۆش به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

خولی ئینگلیزی:
20:00: چێلسی – ئیڤرتۆن
22:00: وێست هام یونایتد – لیدز یونایتد

خولی ئیسپانی:
22:00: ڕیاڵ بیتیس – دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس

خولی ئیتاڵی:
21:45: ئینتەر میلان – ئەتلەنتا

جامی فەرەنسا :
22:00: نیس – مۆناكۆ

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ